حسێن عه‌بد عه‌لی
توعمه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك داوای لێبوردن له هێزه‌كانی حه‌شدی
شه‌عبی ده‌كات، دوای ئه‌وه‌ی تۆمه‌تباری كردن به فشار و هه‌ڕه‌شه‌ی هه‌ڵكوتانه
سه‌ر فه‌رمانگه حكومییه‌كان، به‌هۆی دۆسیه‌ی دامه‌زراندنه‌وه.
ئاوێنە، كەركوك
ناو: به‌پێی
گرته‌یه‌كی ڤیدۆیی كه له په‌یجه‌كانی سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبی له‌فه‌یسبوك بڵاوكراوه‌ته‌وه،
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده، به ئاماده‌بونی راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به
وه‌كاله‌ت له‌دانیشتنێكدا داوای لێبوردنه‌كه‌ی ده‌گه‌یه‌نێت به ئه‌بو ره‌زا نه‌جار،
فه‌رمانده‌ی میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی.
وه‌ك له‌و گرته
ڤیدیۆییه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، حسێن توعمه ده‌ڵێت"داوای لێبوردن ده‌كه‌ن"
بۆ هه‌ر شتێك له‌سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی وتویه‌تی، پاشان ستایشی ئه‌و هێزه ده‌كات، له‌پاراستنی
ناوچه‌كانی عیراق به گشتی و قوربانیدانی له روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی داعشدا.
به‌ڕێوه‌به‌ری
په‌روه‌رده هه‌بونی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك به مایه‌ی شانازی وه‌سفده‌كات و
جارێكی‌تر ده‌ڵێت "داوای لێبوردن ده‌كه‌م له حه‌شدی شه‌عبی پیرۆز"، پێشنیاریش
ده‌كات ئه‌گه‌ر پێویسته ئه‌وا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا داوای لێبوردنه‌كه‌ی
پێشكه‌ش ده‌كات.
له‌كاتی ئه‌و پێشنیاره‌دا،
راكان جبوری، پارێزگاری كه‌ركوك به وه‌كاله‌ت كه به‌ته‌نیشتی بەڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌وه
دانیشتوه، ده‌ڵێت (كۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی) پێویست نییه‌و ئه‌وه‌ی ئێستا به‌سه.
ئه‌بو ره‌زا، فه‌رمانده‌ی
میحوه‌ری باكوری حه‌شدی شه‌عبی (هێزی توركمان)، له‌گرته ڤیدیۆكه‌دا روی قسه‌ی ده‌كاته
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌و دوای باسی قوربانیدانه‌كانیان؛ ده‌ڵێت ئه‌وان بێ جیاوازی
كاریان كردوه‌و حه‌شدی شه‌عبی واته خه‌ڵك.
ئه‌و داوای لێبوردنه‌ی
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده دوای ئه‌وه‌هات، دوێنێ هه‌ینی 13ی كانونی یه‌كه‌م ژمارەیەک
خۆپیشاندەر، بەتەواوی رێگای نێوان کەرکوک-بەغدایان لە نزیک ناحیەی تازە داخست، لە
دژی تۆمەتبارکردنی ھێزەکانی حەشدی شەعبی بە دەستوەردانیان لە پرۆسەی دامەزراندن.
حسێن عه‌بد عه‌لی
توعمه، به‌ڕێوه‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك پێنجشه‌ممه 12ی كانونی یه‌كه‌م له كۆنگره‌یه‌كی
رۆژنامه‌وانیدا حه‌شدی شه‌عبی تۆمه‌تباركرد به هه‌ڕه‌شه‌ی هێرشكردنه سه‌ر باڵه‌خانه‌ی
په‌روه‌رده، ئه‌گه‌ر ناوی دامه‌زرێنراوان بڵاوبكه‌نه‌وه.
دواتر و له
رونكردنه‌وه‌یه‌كدا، فه‌رمانده‌یی كه‌رته‌كانی باكوری حه‌شدی شه‌عبی له‌گه‌ڵ ره‌تكردنه‌وه‌ی
تۆمه‌ته‌كاندا، هه‌ڕه‌شه‌ی تۆماركردنی سكاڵای كرد، ئه‌گه‌ر له 24 كاتژمێردا، تۆمه‌ته‌كان
نه‌سه‌لمێندرێن.
به‌پێی یاسای
بودجه‌ی ئه‌مساڵ و له‌سه‌ر بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده، له 27ی ئاب به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
گشتی په‌روه‌رده‌ی كه‌ركوك، پڕكردنه‌وه‌ی فۆڕمی ئه‌لیكترۆنی ده‌ستپێكرد بۆ دامه‌زراندنی
دوو هه‌زار و 841 كه‌س له مامۆستا، فه‌رمانبه‌ر، كارگوزار و پله وه‌زیفییه‌كانی
تر، تا 15ی ئه‌یلول پرۆسه‌كه به‌رده‌وامی هه‌بو.