هۆشیار عەبدوڵا: رێكخستنەوەی لیستی موچە ناونراوە چاكسازی
  2019-12-14       1569       

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری گۆڕان لەپەرلەمانی عێراق سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاكسازی كە لەلایەن حكومەتەوە بۆ پەرلەمانی كوردستان نێردراوە دەڵێت، پێویستە پەرلەمان گۆڕانكاریی ریشەیی تێدا بكات.

ئاوێنە: هۆشیار عەبدوڵا، ئەمڕۆ شەممە، لە تویتێكدا سەبارەت بە پڕۆژە یاسای چاكسازی نوسیویەتی"حوکمڕانی لە هەرێم بە رادەیەک وێرانە، رێکخستنەوەی لیستی موچە بەهەرایەکی زۆرەوە ناونراوە (چاکسازی!) ."

پەرلەمانتارەكەی گۆڕان ئەوەشی خستۆتەڕو"ئەو پڕۆژە یاسایەی حکومەتی هەرێم دەنگی لەسەر داوە، ئەگەر پەرلەمان گۆڕانکاری ریشەیی تێدا نەکات بەتایبەت موچەو خانەنشینی پلە باڵاکان دەبێتە درێژەدان بە فەزیحەی لیستی موچە نەک چاکسازی."

رۆژی چوارشەممەی رابردو، ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان بەكۆی دەنگ پڕۆژە یاسای چاكسازی پەسەندكردو بۆ رۆژی دواتر رەوانەی پەرلەمانی كوردستانی كرد.

بڕیارە پەرلەمانی كوردستان پێشنیوەڕۆی رۆژی دوشەممەی داهاتو كۆببێتەوەو یەكێك لە بڕگەكانی دانیشتنەكەشی ئەنجامدانی خوێندنەوەی یەكەمە بۆ پڕۆژە یاسای چاكسازی.

پڕۆژە یاساكە لە هەشت بەش و 19 ماددە پێكدێت لەگەڵ پاشكۆیەك كە تێیدا هۆیەكانی دەرچواندنی یاساكە روندەكاتەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×