2019-12-14   671     
له‌به‌رامبه‌ر سوتاندنی كونسوڵخانه‌كه‌یان له‌نه‌جه‌ف، كۆماری ئیسلامی ئێران داوای قه‌ره‌بو له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كات.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ شه‌ممه، عه‌باس موسه‌وی وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له‌كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا له‌تاران ڕایگه‌یاند، ''چاوه‌ڕوانی ڕاپۆرتی كۆتایی و فه‌رمی له‌حكومه‌تی عێراق ده‌كه‌ین تایبه‌ت به‌سوتاندنی كونسوڵخانه‌كه‌مان له‌نه‌جه‌ف و خستنه‌ڕوی زه‌ره‌رو زیانه‌كانی ئه‌و كرده‌وه‌یه''.
وتیشی: ''پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق ئه‌منیه‌ت و ئاسایشی نوێنه‌رایه‌تی و لێكۆڵه‌رانی دیپلۆماسی ئێرانی بپارێزێت و ڕێگه‌نه‌دات كونسوڵخانه‌كانمان بكرێنه ئامانج''.
وته‌بێژه‌كه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران جه‌ختیشیكرده‌وه، ''پێویسته له‌سه‌ر حكومه‌تی عێراق قه‌ره‌بوی سه‌رجه‌م زه‌ره‌رو زیانه‌كانی كونسوڵخانه‌كه‌مان له‌نه‌جەف بكاته‌وه‌و ڕێگریش له‌دوباره‌بونه‌وه‌ی كرده‌وه‌یه‌كی له‌و جۆره بكات''.
ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردو، دوای ته‌قه‌كردن و كوشتنی ٦ خۆپیشانده‌ر له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانی عێراق، خۆپیشانده‌ران كونسوڵخانه‌ی ئێرانیان له نه‌جه‌ف سوتاند. دواتر ئاڵای ئێرانیان له‌سه‌ر باڵه‌خانه‌كه داگرت، ڕۆژی 1ی ئه‌م مانگه‌ش، بۆ جاری دوه‌م كونسوڵخانه‌ی ئه‌و وڵاته سوتێندرا.
له‌په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیشدا، محه‌مه‌د عه‌لی حه‌كیم وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق له‌گه‌ڵ محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف هاوتا ئێرانیه‌كه‌یدا، دوای تاوتوێكردنی بارودۆخی ئێستای عیراق و هێرشكردنه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئێران له نه‌جه‌ف له‌لایه‌ن كه‌سانی نه‌ناسراو و دواتر چونه ناو خۆپیشانده‌ران، نیگه‌رانی حكومه‌تی بۆ ئه‌و ڕوداوه ده‌ربڕی و پۆزشی هێنایه‌وه‌و جه‌ختیشی له‌په‌ره‌پێدانی په‌یوه‌ندیه‌كانیان و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هه‌ردو وڵات كرده‌وه.