کۆمەڵی ئیسلامی هەنگاوەکانی بەستنی کۆنگرەی تاوتوێکرد
  2019-12-14       471       

ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رایگەیاند، ئەمڕۆ تاووتوێی ڕاپۆرتی لیژنه‌ی باڵای كۆنگره‌ی حزبەكەیان له‌سه‌ر كۆبونه‌وه‌ گشتییه‌كان كردوە بۆ ئەنجامدانی کۆنگرە.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممە 14/12/2019 بەسەرپەرشتی عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان لەشاری هەولێر، ئەنجوومەنی سیاسی كۆمەڵ كۆبوونەوەی ئاسایی خۆی ئەنجامدا.

له‌به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئەنجوومەنی سیاسی بە تێروتەسەلی ڕاپۆرتی لیژنەی باڵای كۆنگرەی لەسەر كۆبوونەوە گشتییەكان تاوتوێكرد و هەڵوەستەی لەسەر كرد، بڕیاریدا كە ڕاپۆرتی هەڵسەنگاندنی كۆبوونەوە گشتییەكان بۆ كۆبوونەوەی داهاتووی ئەنجوومەنی سەركردایەتی بخاتەڕوو.

هه‌ر له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا دوا پێشهات و گۆڕانكارییه‌ سیاسییه‌كانی عێراق و جموجۆڵه‌كان بۆ دیاریكردنی پاڵێوڕاو بۆ سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق و هه‌ماهه‌نگی لیسته‌ كوردستانیه‌كان له‌به‌غدا خرانه‌ڕوو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×