2019-12-15   723     
ستیڤن منوچن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له‌باره‌ی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر ئێران و كۆریای باكوور رایگه‌یاند ''ئه‌و سزایانه جێگره‌وه‌ی شه‌ڕن''.
ئاوێنه: وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له میانی به‌شداریكردنی له نۆزده‌یه‌مین كۆڕبه‌ندی دۆحه له قه‌ته‌ر، لێدوانی بۆ كه‌ناڵی CNBCدا.
منوچن باسی له سه‌پاندنی سزا به‌سه‌ر ژمارەیەک وڵات له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه كرد و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه هۆكاری سه‌پاندنی سزاكان ئه‌وه‌یه كه جێگره‌وه‌یه‌كی گرنگی رێگاچاره‌ی سه‌ربازین و پێشی وایه سوودی خۆیان هه‌بووه.
ستیڤن منوچن وتی، ''به‌شێوه‌یه‌كی جددی به‌رپرسیارییه‌تی ئێران، كۆریای باكوور و شوێنه‌كانی دیكه له‌ئه‌ستۆ ده‌گرین''.
ستیڤن منوچن، وه‌زیری گه‌نجینه‌ی ئه‌مریكا له میانه‌ی پێشكه‌شكردنی وته‌یه‌كيش له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا رایگەیاند کە ئه‌گه‌ر ئێران ته‌واوی مه‌رجه‌كانی ئه‌مریكا جێبه‌جێ بكات ئه‌وا سه‌رجه‌م سزاكانی له‌سه‌ر هه‌ڵده‌گیردرێت، به‌ڵام هیچ ورده‌كارییه‌كی له‌باره‌ی ئه‌و مه‌رجانه‌وه نه‌خسته‌ڕوو.