ئاسایشی سلێمانی دەستگیركردنی 4 كەس رادەگەیەنێت
  2019-02-13       1185       


بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی دەستگیركردنی 4 كەس رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات دەستگیركراوەكان بەپێی مادەی 14 ی مادەهۆشبەرەكان لەلایەن دادگای تاوانەكانی سلێمانی / 2 سزا دراون.


ئاوێنە: ئەمرۆ "چوار شەممە" بەرێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێكیدا دەسگیركردنی 4 كەسی راگەیاند كە تۆمەتبارن بە بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان، دەشڵێت "له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی ,هێزه‌كانمان توانیان له‌پارێزگای سلێمانی چواركه‌س ده‌ستگیربكه‌ن".

 


ڕاگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی ئاسایش

له‌ درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی , به‌مه‌به‌ستی نه‌هێشتن و بنبڕكردن و بازرگانی پێكردنی هه‌موو جۆره‌ ماده‌یه‌كی هۆشبه‌ر و هه‌ر جۆره‌ كارێكی نایاسایی , هێزه‌كانمانتوانیانله‌ڕۆژانی25/5/2018تاڕۆژی3/9/2018 به‌بڕیاریدادوه‌ر، له‌پارێزگای سلێمانی چواركه‌س ده‌ستگیربكه‌ن, به‌پێی مادده‌ی ( 14 مخدرات )  ، له‌لایه‌ن دادگای تاوانه‌كانی سلێمانی /2 ، ڕۆژانی11/2/2019و 12/2/2019 سزادران به‌مشێوه‌یه‌ی لایخواره‌وه‌، تاوانباران .

1-    (ڤ ، ڕ ، م) له‌دایك بوی ساڵی ( 2000 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی خوێندكار، سزادرا بۆماوه‌ی(2)ساڵ،غرامه‌كردنیبه‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

2-    ( ڕ ، ف ، خ) له‌دایك بوی ساڵی ( 1998 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

3-    ( هـ ، ح ، م) له‌دایك بوی ساڵی ( 1990 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب، سزادرا بۆ ماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنی به‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .

4-    ( هـ ، ڕ ، م) له‌دایك بوی ساڵی ( 1999 ) ڕه‌گه‌زی ( نێر ) ، پیشه‌ی كاسب ، سزادرا بۆماوه‌ی (8)مانگ ، غرامه‌كردنیبه‌بڕی (450000)چوارسه‌دوپه‌نجا هه‌زار دینار .


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×