كاسبکارانی عەلوەی سلێمانی نیگەرانن لەچەندجار وەرگرتنی پارە لەبارەکانیان
  2019-02-13       996       

لەبەرامبەر ئەو کێشەو گرفتانەی ڕۆژانە ڕوبەڕوی کاسباکارنی عەلوەی سلێمانی دەبێتەوە لەھاوردەکردنی سەوزەو میوە لەخاڵەگومرگیەکان نیگەرانیەکانیان دەگەیەنن بە ژووری بازرگانی سلێمانی.


ئاوێنە،زریان محەمەد: نوێنەری کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی، عەتا موحەمەد بە ئاوێنەی وت" لەگەڵ ژمارەیەک بازرگانان و کاسبکارانی عەلوە سەردانی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانیکر داوامانکرد ئەو کێشەیەمان بۆ چارەسەربکەن کە ڕوبەڕوی کاسبکاران بۆتەوە لەکاتی ھاوردەکردنی بارەکانمان کە چەندین جار بارەکانمان پارەیان لێوەر دەگیرێت بە بیانوی پشکنین و سۆنەرەوە کەئەمەش دەبێتە گرانبونی سەوزەو میوە لەسەر ھاووڵاتیان".


ڕاشیگەیاند" لەئێستادا کێشەی ئەوەمان بۆ دروستبووە دەڵێن بارەکانمان لەسەیران بەنەوە دەبێت بچێتەوە باشماخ کەئەمەش زۆردوردەکەوێتەوە بۆئێمەو کاتی زۆرتری دەوێت بۆیە داوا لەسەرۆژی ژووری بازرگانی دەکەین ئەو کێشەیەمان بۆچارەسەربکات".


ئاماژەی بەوەشدا ئەوبارانەی کە دێت لەسەوزەو میوە کاتێک دەگاتە بازەگەکانی ھاتنەناوەوەی سلێمانی جارێکیتر پشکنینی بۆدەکرێتەوە و ھەمو بارەکە دەبێت داگیرێت و بچنەناوی لەکاتێکدا ئێمە لەسەر مەرز سۆنەری بۆدەکرێت.


سیروان محەمەد،سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بەئاوێنەی ڕاگەیاند" ئێمە ھەمیشە لەھەوڵداین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی بازرگانان لەسنوری پارێزگای سلێمانی وە ئەو کێشانەی ھەیانە بەھەموو توانایەکمانەوە ھەوڵدەدەین کە چارەسەری بکەین بۆیان بە پێی ئەو یاسایانەی لەلایەن حکومەتەوە دیاریکراوە".


ڕاشیگەیاند" ھەر لەکۆبونەوەکەدا پەیوەندیم کرد بەلایەنی بەرپرس لە مەرزی سەیرانبەن تایبەت بەکێشەی کاسبکارانی عەلوەی سلێمانی کە بارەکانیان لە سەیران بەنەوە نەگەڕێتەوە بۆ باشماخ بۆ گومرگکردن، بەڵێنی چارەسەرکردنی ئەو کێشەیەیان پێداین".


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×