رۆژی هه‌ینی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له‌سلێمانی كۆده‌بنه‌وه‌
  2019-02-13       795       

بڕیاره‌ رۆژی هه‌ینی هه‌ردو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی و پارتی له‌سلێمانی كۆببنه‌وه‌ بۆ تاوتوێكردنی دواین ره‌شنوسی رێككه‌وتنی سیاسی نێوانیان.

ئاوێنه‌: سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره‌، وته‌بێژی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ به‌ میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند؛ بڕیاره‌ رۆژی هەینی هەردو مەكتەبی سیاسی یەكێتی و پارتی لەمەكتەبی سیاسی یەكێتی لەسلێمانی كۆببنەوە.

وتیشی"ئامانج لەكۆبونەوەكە گفتوگۆكردنە لەسەر پرۆژەی سیاسی نێوانیان و رەشنوسی كۆتایی."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×