محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك رایگه‌یاند؛ پێداگری له‌سه‌ر ئه‌وه ناكه‌ن كه كۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی
ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له‌هه‌ولێر ئه‌نجام بدرێت. ئاشكرایده‌كات هیچ كێشه‌یه‌كیان
نییه له ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌ن ئه‌گه‌ر له قه‌زای حه‌ویجه‌ش بێت، به‌ڵام
دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخی كه‌ركوك.
ئاوێنه: یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی
كوردستان، له دواین كۆبونه‌وه‌ی باڵای نێوانیاندا بڕیاریاندا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك له 18ی شوبات به‌ڕێوه‌بچێت.
محه‌مه‌د كه‌مال، سه‌رۆكی لیستی برایه‌تی له‌ئه‌نجومه‌نی
پارێزگای كه‌ركوك(له‌پشكی پارتی)، له‌چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (كه‌ركوك ناو) ره‌تیكرده‌وه
كۆبونه‌وه‌كه له‌ناو شاری كه‌ركوك ئه‌نجام بده‌ن و وتیشی"ئێمه هه‌وڵده‌ده‌ین
له‌و واده‌یه‌دا كۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك ئه‌نجامبدرێت، پێداگریی
ناكه‌ین كۆبونه‌وه‌كه له هه‌ولێر بێت وه‌كو رێزێك له خواستی پێكهاته‌كانی كه‌ركوك."
سه‌باره‌ت به‌وه‌ی بژارده‌كانی تر چییه ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كه
له هه‌ولێر نه‌بێت؟ محه‌مه‌د كه‌مال وتی"ناتوانین بگه‌ڕێینه‌وه بۆ باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجومه‌نی
پارێزگا له‌ناوشاری كه‌ركوك، چونكه پێمانوایه بارودۆخی شاره‌كه نائاساییه له هه‌مو
رویه‌كه‌وه، به‌ڵام شوێنی تر هه‌یه بۆ كۆبونه‌وه‌كه وه‌كو ناحیه‌ی قه‌ره‌هه‌نجیر
یان ناحیه‌ی شوان، هیچ كێشه‌یه‌كمان نییه ئه‌گه‌ر كۆبونه‌وه‌كه له قه‌زای حه‌ویجه‌ش
بێت به‌ڵام دوای ئاساییكردنه‌وه‌ی بارودۆخ له كه‌ركوك."
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی باسی له‌وه كرد كه ده‌توانن به‌بێ
ئاماده‌بونی عه‌ره‌ب و توركمان كۆبونه‌وه‌كه ئه‌نجامبده‌ن و نیسابی یاسایی ته‌نها
به ئاماده‌بونی ته‌واوی ئه‌ندامانی لیستی برایه‌تی ته‌واو ده‌بێت، به‌ڵام وتی"به‌هیچ شێوه‌یه‌ك،
كۆبونه‌وه ئه‌نجامناده‌ین به‌بێ ئاماده‌بونی عه‌ره‌ب و توركمان، رۆڵی ئه‌وان فه‌رامۆش
ناكه‌ین له پارێزگاكه و پێشێلی مافه‌كانیان ناكه‌ین."