سەرۆكی كاتی پەرلەمانی كوردستان و سەرۆك فراكسیۆنەكان لەكۆبونەوەدان
  2019-02-14       686       

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبونەوەی سەرۆكی كاتی پەرلەمان و سەرۆكی فراكسیۆنەكان لەپەرلەمانی كوردستان دەستی پێكرد.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكان كۆبونەوەكە بۆ تاوتوێكردنی كۆبونەوەی رۆژی 18ی مانگی پەرلەمانی كوردستانە كە بڕیارە بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كۆببێتەوە.

لوقمان وەردی، پەرلەمانتار لە فراكسیۆنی یەكێتی بەر لەدەستپێكردنی كۆبونەوە لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند"وەك فراكسیۆنی یەكێتی بەشداری لە كۆبونەوەكەدا دەكەین، بەڵام بۆ كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان لەرۆژی 18ی مانگ، پابەندین بە ئەنجامی كۆبونەوەی سبەی نێوان مەكتەبی سیاسیی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان."

وتیشی"ئەو پرسە پرسێكی سیاسییە و پەیوەندی بە ئیستحقاقی لایەنەكانەوە ھەیە و گەشبینین بە دەرئەنجامی كۆبونەوەی سبەی نێوان یەكێتی و پارتی."

ئەوەش لەكاتێكدا كە تەنها نەوەی نوێ رایگەیاندبو كە بەشداری لەو كۆبونەوەیەدا ناكەن بەهۆی ئەوەی كە كۆبونەوەكەی بە "شكڵی" ناوبردبو.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×