گۆری بە كۆمەڵی 150 كوژراوی دەستی داعش هەڵدەدرێتەوە
  2019-02-14       912       

گۆری بە كۆمەڵی 150 كوژراوی دەستی داعش هەڵدەدرێتەوە، پرۆسەی هەڵدانەوەی گۆرە بە كۆمەڵەكان لەلایەن تیمی وەڵامدەرەوەی سەرەتاییەوە ئەنجام دەدرێت.


ئاوێنە: ئاژانسی هەواڵی هاوارنیوزی نزیك لە شەرڤانانی هێزەكانی سوریای دیموكرات "هەسەدە" رایدەگەیەنێت لەلایەن تیمی وەڵامدەرەوەی سەرەتایی گۆرێك دۆزراوەتەوە كە تەرمی 150 كوژراوی دەستی داعشی تێدا بوە، ئاماژەبەوەش دەكات چەكدارانی رێكخراوی داعش هاوڵاتیانی سڤیلیان وەك قەڵغان بەكار هێناوە.


ئاشكراشیدەكات تیمەكە بەردەوام دەبێت لەسەر دۆزینەوە‌و هەڵدانەوەی گۆرە بەكۆمەڵەكان، هەروەك باس لەوەش دەكات ئەو گۆرەی هەڵدراوەتەوە دەكەوێتە گۆرستانی ئەلفەخیخە لەسەر روباری فوراتە لە باشوری شاری رەققە، تیمیكیی پزیشكیش بۆ لێكۆڵینەوە لەتەرمی قوربانییەكان ئاشكرا كردنی ناسنامەكانیان هاوكاری تیمی وەڵامدەرەوەی سەرەتایین.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×