پیاوانی سعودیە لەرێگەی ئەپلایكەیشنێكەوە چاودێری ژن‌و كچەكانیان دەكەن
  2019-02-14       2570       

 بەپێی هەواڵێكی دەنگی ئەمریكا پیاوانی سعودیە لەرێگەی ئەپلایكەیشنێكەوە چاودێری ژن‌و كچەكانیان دەكەن، لەبەرامبەریشدا ژمارەیەك لەچالاكوانانی مافەكانی مرۆڤ داوایەك ئاراستەی كۆمپانیای گوگڵ‌و ئەپڵ دەكەن بۆ ئەوەی رێگە لەدابەزاندنی ئەپلایكەیشنەكە بگرن.


ئاوێنە: ژمارەیەك لە چالاكانی مافەكانی مرۆڤ‌و ژنان‌و كەسایەتی سیاسی لەدژی ئەپلایكەیشنی "ئەبشیر" وەستاونەتەوە، ئاماژەبەوەش دەكەن ئەپلایكەیشنەكە لەلایەن وەزارەتی ناوخۆی عەرەبستانی سعودیەوە بەرهەمهێنراوە، كە لەرێگەیەوە پیاوان دەتوانن چاودێری ژن‌و كچەكانیان بكەن.


هەروەها رەخنەی توند ئاراستەی دەسەڵاتدارانی عەرەبستانی سعودیە دەكەن بەوەی رێگرە لەبەردەم ئازادییەكانی ژنان‌و بە شایستەی ژیانێكی یەكسانیان نازانێت لەبەرامبەر پیاوان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×