سەركردەیەكی یەكێتی: پێویستە یەكێتی‌و پارتی پێكەوە كار بكەن
  2019-02-14       1645       

ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان، سامان گەرمیانی رایدەگەیەنێت بۆ داهاتویەكی گەش پێویستە یەكێتی‌و پارتی پێكەوە كار بكەن، بەگرنگیشی دەزانێت پارتی دیموكراتی كوردستان بە ئومێدەوە بەشداری كۆبونەوەی سبەینێی لەگەڵ یەكێتی نیشتمانی كوردستان بكات.


ئاوێنە: سامان گەرمیانی، ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بە میدیای حزبەكەی راگەیاندوە كە حزبەكەی دەیەوێت پرسەكانی بەغدا‌و كەركوك‌و پێكهێنانی كابینەی نۆیەمی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەچوارچێوەی یەك پاكێج بن‌و تا ئێستاش حزبەكەی سورە لەسەر هەڵوێستەكانی خۆی بەمەبەستی چارەسەر كردنی كێشەكان.


راشیدەگەیەنێت ئەوان لەسەر كەركوك سازش ناكەن‌و هیواراریشە لەگەڵ پارتی دیموكراتی كوردستان رێككەوتنێك لەبەرژەوەندی گەلی كوردستان واژۆ بكەن، هۆشداریش دەدات بەوەی ئەگەر پرسی بەغدا، كەركوك، پێكهێنانی كابینەی نوێ‌ لەچوار چێوەی یەك پاكێج نەبن ئەوا یەكێتی بەشداری لەكۆبونەوەی 18 ی شوباتی پەرلەمانی كوردستان ناكات.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×