2019-02-15   1391     
له‌سه‌ر هه‌بونی سكاڵای هاوڵاتیان‌و پابەندنەبون بەمەرج‌و رێنماییەکانی کارکردن، لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی بۆ جاری دوه‌م سەمونخانەیه‌ك دادەخات.
ئاوێنه: گۆران قادر، سه‌رۆكی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگەیاند؛ پاش ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن هاوڵاتیانه‌وه ئاگادار كراینه‌وه له‌هه‌بونی بڕێكی زۆر هه‌ویری خراپ بو له‌سه‌رشه‌قامه‌كه‌و به‌رده‌م سه‌مونخانه‌كه‌ی، لیژنه هاوبه‌شه‌كان سه‌ردانی شوێنه‌كه‌یان كرد‌و ده‌ركه‌وت شوێنه‌كه پابه‌ندی مه‌رج‌و رێنمایه‌كانی كاركردن نه‌بووه بۆیه داده‌خرێت.
وتیشی؛ پێشتر ئه‌م سه‌مونخانه له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری كاریكردوه، به‌ڵام به‌هۆی پابه‌ندنه‌بون به‌مه‌رج‌و رێنمایه‌كانی كاركردن به‌گشتی‌و ته‌ندروستی به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانیه‌وه داخراوه، ئێستا گوازراوه‌ته‌وه بۆ گه‌ڕه‌كی مامۆستایان‌و به‌ر له‌ده‌رهێنانی مۆڵه‌تی كاركردن‌و هه‌ڵواسنی تابلۆی ناوی سه‌مونخانه‌كه كاریكرده‌وه كه‌ئه‌مه‌ش پێچه‌وانه‌ی رێنماییه‌كانی كاركردنه.
گۆران قادر رونیكرده‌وه كه لەفڕنی سەمونخانه‌كه‌دا ده‌ستبه‌سه‌ر بڕیكی زۆر شیر، ئاردو ئه‌و پێداویستیانه‌ی له‌دروستكردنی كێك‌و شیرینیدا به‌كارده‌هێنرێت گیراوە كه ماوه‌یان به‌سه‌ر چووه یاخود كرم‌و ئه‌سپێی هه‌ڵهێناوه.
هەروەها؛ ئه‌و سینی‌و ده‌فرانه‌ی بۆ برژاندنی هه‌ویره‌كانی له‌فڕنه‌كه‌دا به‌كاریهێناوه، مه‌رجی ته‌ندروستی تێدانه‌بووه‌و به‌شێكی زۆریان ژه‌نگی كردوه، كه زیانی بۆسه‌ر ته‌ندروستی مرڤ هه‌یه.
سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکرد؛ بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی‌و لەلایەن لیژنە هاوبەشەکانەوە سەمونخانەكه دادەخرێت‌و خاوەنەکەشی روبەروی رێكاری یاسایی دەکرێتەوە.
راشیگه‌یاند؛ رۆژانه له‌ڕێی ژماره مۆبایلی (07708677777) یاخود له‌ڕێی تۆڕی كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبوك‌و لاپه‌ڕه‌ی (قائیمقامیه‌تی سلێمانی) ژماره‌یه‌كی زۆر سكاڵا ده‌گاته ده‌ستی لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی، لیژنه‌كانیش له‌به‌ره‌به‌یانێكی زوه‌وه تا دره‌نگانێكی شه‌و سه‌ردانی بازاڕ‌و شوێنه‌گشتیه‌كان ده‌كه‌ن، به‌دواداچونیش بۆ سكاڵای هاوڵاتیان ده‌كه‌ن‌و له‌كاتی هه‌بونی سه‌رپێچیدا شوێنه‌كه‌و خاوه‌نه‌كه‌ی روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كه‌نه‌وه.