وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا: بۆمان گرنگە بەرژەوەندییەكانی كورد لەسوریا پارێزراو بن
  2019-02-15       955       

هایكۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند؛ پاراستنی بەرژەوەندییەكانی كورد لەباكوری سوریا بۆ ئەوان گرنگە.

ئاوێنە: هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا، لە کۆنفرانسی میونشن، لەوەڵامی پرسیارێكی پەیامنێری روداودا راگەیاند "بۆ ئێمە گرنگە بەرژەوەندییەکانی کورد لە باکوری سوریا پارێزراوبن، هەروەها هەمو ئەو دیدار و وتووێژانەی ئێمە لەسەر ئەم پرسە دەیکەین، دەبێت بۆ کۆکردنەوەی هێزی سەربازی و دروستکردنی ناوچەیەکی ئارامی لاوازو بێ کاریگەر نەبێت."

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی پرۆسەی سیاسی لەسوریا وتی"دەبێت هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسی بەرەوپێش بچن وەکو چۆن نەتەوە یەکگرتوەکان بڕیاری لێداوە، هەروەها لیستی ناوەکانی نوسینەوەی دەستوریش یەکلابکرێتەوە."

ئەمڕۆ هەینی (15-2-2019) کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە شاری میونشنی ئەڵمانیا دەستیپێکرد، نزیکەی 35 سەرکردەی وڵاتان و 50 وەزیری دەرەوە و 30 وەزیری بەرگریی وڵاتان لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن. 

وەفدێكی هەرێمی کوردستانیش بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، راوێژکاری ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسەکەدا بەشدارن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×