چیا نەوشیروان مستەفاو جڤاتی گشتی گۆڕان تاوتوێی دۆخی سیاسی كوردستان دەكەن
  2019-02-16       2244       

ئەمڕۆ شەممە چیا نەوشیروان مستەفا، كوڕی رێكخەری گشتی كۆچكردوی بزوتنەوەی گۆڕان، سەردانی جڤاتی گشتی بزوتنەوەی گۆڕانی كردوە.

ئاوێنە: بەپێی زانیارییەكانی ئاوێنە لەكۆبونەوەیەكدا كە سەرۆكی جڤاتی گشتی و بەشێك لە ئەندامانی جڤاتەكە ئامادەی بون تاووتوێی دۆخی سیاسی ئەمڕۆی كوردستانیان كردوە.

چیا نەوشیروان مستەفا، ماوەیەكە لەكۆبونەوە لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانی بیانی و هەروەها كۆبونەوەی نێوخۆی هاوشێوەی ئەوەی ئەمڕۆی بزوتنەوەی گۆڕاندا دەردەكەوێت.

ئەوەش لەكاتێكدایە كە چیا نەوشیروان مستەفا تا ئێستا هیچ پۆستێكی رەسمی لەنێو بزوتنەوەی گۆڕاندا نییە.

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×