هەپەگە، كوژرانی فەرماندەیەكی سوپای توركیا رادەگەیەنێت
  2019-02-16       602       

هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" كوژرانی فەرماندەیەكی سوپای توركیا رادەگەیەنێت، ئاماژەبەوەش دەكات چالاكی گەریلاكانی هەپەگە لە "ئید"ی  سەر بەناوچەی سەرحەد لەدژی سەربازانی سوپای توركیا ئەنجامدراوە.

ئاوێنە: لەراگەیەنراوێكیدا هێزەكانی پاراستنی گەل "هەپەگە" ئەنجامی چالاكییەكی گەریلاكانی لەدژی سوپای توركیا رادەگەیەنێت، باس لەوەش دەكات لەكاتێكدا سوپای توركیا سەرگەرمی دروستكردنی مۆلڵگە بون، گەریلاكان هێرشیان كردونەتەسەر ‌و توانیویانە فەرماندەیەكی سوپای توركیا بكوژن.

هەپەگە دەڵێت "لەچوار چێوەی هەنگاوی سەركەوتنی شۆرشگێری لەدەڤەری سەرحەد، هێزەكانمان لەدژی یەكینەیەكی سەربازی سوپای تورك چالاكیان ئەنجامداوە‌و فەرماندەی یەكینەكە كوژراوەو هێزەكانمان بێ‌ هیچ زیانێك پاشەكشەیان كردوە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×