داوای ئازادكردنی چالاكوانانی مەدەنی دەكرێت لەدهۆك
  2019-02-16       1177       

دوانزە تۆر‌و هاوپەیمانی لەعێراق داوای ئازادكردنی چالاكوانانی مەدەنی لەدهۆك دەكەن، دەشڵێن "ناكرێت خەڵكی چالاكوان لەسەر نیەتی رێكخستنی خۆپیشاندان كەمافێكی دەستورییە‌و بەیاسا ئیقرار كراوە دەستگیر بكرێن".


ئاوێنە: ئەمرۆ "شەممە"  12لەراگەیەنراوێكیاندا  دوانزە تۆر‌و هاوپەیمانی لەعێراق داوای ئازادكردنی چالاكوانانی مەدەنی لەدهۆك دەكەن، دەشڵێن " پێمان وایە نەك هەر هەموواری كەیسەكە بەو مادە یاساییە زیادەڕەوی تێدایە بەڵكو پێمان وایە خودی دەستگیر كردنە پێشلكارییە بۆ مافێكی دەستووری كە بریتییە لە مافی رێكخستنی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی بە شێوەیەكی ئاشتیانە".


دەقی راگەیەنراوەكە

12 تۆڕ و هاوپەیمانی لە عیراق داوای ئازاد كردنی چالاكوانانی مەدەنی لە دهۆك دەكەن

لە سەروبەندی ڕووداوەكانی شیلادزێ ، هێزە ئەمنییەكانی پارێزگای دهۆك چەند چالاكوانێكیان لە 27 / 1 / 2019 ، بە بیانووی هەوڵدان بۆ ڕێكخستنی خۆپیشاندانی پشگیری كردن لە داواكانی خەڵكی سیڤیلی شیلادزێ دەستگیر كردووە و تا ئێستاش لە زیندانن .

ناكرێ خەڵكی چالاكوان لەسەر نیەتی رێكخستنی خۆپیشاندان كە مافێكی دەستورییە و بە یاسا ئیقرار كراوە ، دەستگیر بكرێن و بە مادەی 156 ی یاسای سزادانی عیراقی ژمارە ( 111 ) ی ساڵی 1969 تۆمەتبار بكرێن و  دەستگیر بكرێن كە لە عیراق سزاكەی دەگاتە لە سێدارەدان و لە هەرێمی كورستانیش سزاكەی دەگاتە بەند كردنی هەتاهەتایە .
ئێمە پێمان وایە نەك هەر هەموواری كەیسەكە بەو مادە یاساییە زیادەڕەوی تێدایە بەڵكو پێمان وایە خودی دەستگیر كردنە پێشلكارییە بۆ مافێكی دەستووری كە بریتییە لە مافی رێكخستنی خۆپیشاندان و دەربڕینی ناڕەزایی بە شێوەیەكی ئاشتیانە .

بۆیە ئامادە بووان داواكارن كە پێشێلی یاسا و ڕەشبگیری لەسەر ئازادی ڕادەربڕین ڕابگرن و دەست بەجێ تەواوی گیراوەكان ئازاد بكەن .


سەنتەری میترۆ بۆ داكۆكیكردن لە رۆژنامەنوسان
تۆری شەمس بۆ چاودێری هەلبژاردن 
تۆری دادپەروەری بەندیەكان 
هاوپەیمانی ئازادیەكان 
هاوبەندی راهێنەرانی مافەكانی مروڤ 
تۆڕی عیراق بۆ مافەكانی منداڵان 
تۆڕی هاوپەیمانی كەمایەتیەكان لە عێراق 
تۆڕی مرۆڤ بۆ پەرەپێدانی تەندروستیی و كاری مرۆیی
تۆری بەگژداچوونەوەی بارزگانی كردن بە مرۆڤ 
تۆری شەفافیەت بۆ پیشەسازی دەرهیندراوەكان 
هاوپەیمانی 1325 
تۆری ژنانی عێراق

هەولێر 16 / شوبات / 2019


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×