په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر
پارتی له‌رێككه‌وتنه‌كه‌ی رۆژی 5ی شوبات په‌شیمان بوبێته‌وه، ئه‌وه یه‌كێتی به‌شداری
كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان ناكات و جه‌ختیش ده‌كاته‌وه كه
خاڵی ناكۆكی یه‌كێتی و پارتی ته‌نها كه‌ركوكه.
ئاوێنه: لوقمان حه‌مه‌د حاجی سته‌فا، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له
په‌رله‌مانی كوردستان به میدیای ره‌سمی حزبه‌كه‌ی راگه‌یاند؛ ئه‌گه‌ر پارتی دیموكراتی
كوردستان په‌شیمان بوبێته‌وه له‌سه‌ر رێككه‌وتنی رۆژی 5ی شوبات، كه به‌غداو كه‌ركوك
و هه‌رێمی كوردستان به‌یه‌ك پاكێج رێككه‌وتنی له‌سه‌ر بكرێت، ئه‌وا ئێمه وه‌ك فراكسیۆنی
یه‌كێتی به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مانی كوردستان ناكه‌ین.
وتیشی"ده‌بێت پارتی دیموكراتی كوردستان ئه‌وه‌ش له‌به‌رچاو
بگرێت كه به‌بێ یه‌كێتی نه سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان ته‌واو ده‌كرێت و نه حكومه‌تی
داهاتوی هه‌رێمی كوردستانیش ته‌واوده‌بێت، چونكه یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره له‌هه‌رێمی
كوردستان و بێ یه‌كێتی به‌ڕێوه‌بردنی هه‌رێمی كوردستان مه‌حاڵه."
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو"له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی تائێستاش گفتوگۆكان له‌نێوان
یه‌كێتی و پارتی بۆ كۆبونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان به‌رده‌وامیی هه‌یه، به‌ڵام یه‌كێتی
سوره له‌سه‌ر مه‌رجه‌كانی پێشوی و پێویسته له‌به‌غدا هه‌ماهه‌نگ بین و چاره‌سه‌رێكیش
بۆ بارودۆخی كه‌ركوك بدۆزرێته‌وه، كه بێگومان یه‌كێتی ئیستحقاحی خۆیه‌تی پارێزگاری
ئه‌و شاره وه‌ربگرێت."
ئه‌و په‌رله‌مانتاره
راشیگه‌یاند"ئه‌گه‌ر سبه‌ینێ بێ یه‌كێتی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان هه‌ڵبژێردرێت،
بارودۆخه‌كه قوڵترده‌بێته‌وه‌و گرفته‌كان زیاتر ده‌بن، بۆیه ئومێده‌وارین ئه‌وه
رونه‌دات، چونكه یه‌كێتی ناچێته حكومه‌تێك كه به ته‌وافقی چه‌ند حزبێك دروستبكرێت."