پۆلیسی راپه‌ڕین ئاشكرایكرد كه ئه‌و تۆمه‌تباره‌ی ماوه‌یه‌ك
له‌مه‌وبه‌ر له‌دادگای حاجی ئاوا-ی سه‌ر به قه‌زای رانیه هه‌ڵهاتبو، ئه‌مڕۆ قه‌زای
ئاكری ده‌ستگیركرا.
ئاوێنه: به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی راپه‌ڕین ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه پاش به‌ده‌ستهێنانی زانیاری لەلایەن پولیسی نەهێشتنی
تاوانی ڕاپەڕین بە هاوکاری پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی قەزای ئاکرێ تۆمه‌تبارێك ده‌ستگیركراوه
کە ماوەیەک بەر لەئێستا لە دادگای حاجیاوا ڕای کردبو بۆ شوێنێکی نادیار.
هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردوه كه ئەو تۆمەتبارە ناوی (ع. غ. ج.)ەو
بە ماددەی (٤۰٦/۳۱) دوای ئەوەی لەلایەن
دادوەر فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ دەرچو بو بۆ شوێنێکی نادیار ڕای کردبو، هەر بۆیە ئەمڕۆ
دەستگیرکراو بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە.