جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان رێککەوتنەکەی لەگەڵ پارتی پەسەندکرد
  2019-02-17       1178       

جڤاتی نیشتیمانی بزوتنەوەی گۆڕان ئەو رێککەوتنەی پەسەند کرد کە وه‌فدی دانوستانکاری بزوتنەوەکە و وه‌فدی پارتی دیموکراتی کوردستان ئیمزایان کرد.

ئاوێنه‌: میدیای ره‌سمی گۆڕان بڵاویكرده‌وه‌ كه‌ کەمێک لەمەوبەر (8:35 خولەک) کۆبونەوەی جڤاتی نیشتیمانی گۆڕان کۆتایی هات و لە کۆبونەوەکەدا تاوتوێی راسپاردەکانی جڤاتی گشتی کرا و دوای گفتوگۆکردن لەسەر رەشنوسی ئەو رێککەوتنەی وه‌فدی هەردولا لە کۆبونەوەکانی رابردودا گەڵاڵەیان کردبو، بە کۆمەڵێک سەرنج و تێبینییەوە کە ئاڕاستەی وه‌فدی دانوستانکاری گۆڕان کرا، رێککەوتنەکە پەسەندکرا.

ئێوارەی دوێنێ شەممە، كۆبونه‌وه‌ی وه‌فدی دانوستانکاری بزوتنەوەی گۆڕان و پارتی دیموکراتی کوردستان لە مەکۆی سەرەکی گۆڕان لە شاری سلێمانی بەڕێوەچو.

بەپێی راگەیەندراوی کۆبونەوەکە؛ رێککەوتنى سیاسی نێوان پارتى و گۆڕان پەسەندکرا و هەردولا لەسەر چوار خاڵ رێککەوتن:

1- رێککەوتنى سیاسی نێوان پارتى و بزوتنەوەى گۆڕان پەسەندکرا
2- لە کۆبونەوەکەى (18)ی (2)ى پەرلەمانى کوردستاندا فراکسیۆنى پارتى و فراکسیۆنى گۆڕان بەشداردەبن.
3- لەسەر شێوازى پێکهێنانى حکومەت گەیشتونەتە قۆناغى کۆتایى و بەرەوپێشچونى بەخۆیەوە بینیوە
4- پڕۆژەى رێککەوتن دەبرێتەوە بۆ سەرکردایەتی هەردولا بۆ پەسەندکردنى.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×