سروه عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی پێشوتری فراكسیۆنی گۆڕان له‌په‌رله‌مانی
عێراق رایگه‌یاند؛ گۆڕانی ئه‌مڕۆ ئه‌و گۆڕانه نییه كه نه‌وشیروان مسته‌فا دروستی
كرد‌و وتیشی"ئێستا گۆڕان بۆته شه‌ریكی پارتی و چیتر بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری
نییه."
ئاوێنه: سروه عه‌بدولواحید، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌تویتێكدا
رایگه‌یاند"دوای ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ پارتی
دیموكراتی كوردستان ئیمزای كرد، ئیدی دڵگران نیم له به‌جێهێشتنی ئه‌و حزبه‌ی كه
رێبازی خۆی له به‌رگریكردن له‌هاوڵاتیانه‌وه گۆڕیوه بۆ رێبازی به‌رژه‌وه‌ندی و
داواكردنی پۆست و ده‌ستكه‌وت."
وتوشیه‌تی"گۆڕانی ئه‌مڕۆ ئه‌و گۆڕانه نییه كه
كۆچكردو نه‌وشیروان مسته‌فا دروستی كرد، به‌ڵكو بۆته شه‌ریكی پارتی دیموكراتی
كوردستان و چیتر بزوتنه‌وه‌یه‌كی جه‌ماوه‌ری نییه."