پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە
  2019-02-18       726       

وابریارە كاتژمێر 11 ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ "دوشەممە" پەرلەمانی كوردستان كۆبێتەوە، ئەندامی فراكسیۆنی گۆران لەپەرلەمانی كوردستان، ئاشنا عەبدوڵا بە ئاوێنەی راگەیاند تا ئێستا ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی یەكلانەبونەتەوە لەسەر بەشداریكردن یاخود بایكۆتكردنی كۆبونەوەكە، ئەو وتی "هیچ شتێك بە ئێمە نەوتراوە لەسەر دواخستنی كۆبونەوەكە".

ئاوێنە: ئاشنا عەبدوڵا، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی گۆران رایدەگەیەنێت هەمو ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەی ئەمرۆی پەرلەمانی كوردستان ئەنجامدراون‌و ئەوانیش وەك ئەندامانی فراكسیۆنی گۆران بەشداریی لەكۆبونەوەكەدا دەكەن، باس لەوەش دەكرێت كۆبونەوەكە لەكاتژمێر 11ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ 18 ی شوبات ئەنجام دەدرێت و تا ئێستا هیچ بریارێك نیە بۆ دواخستنی.

كۆبونەوەكەی ئەمرۆی پەرلەمان لەكاتێكدایە كە یەكێتی نیشتمای كوردستان مەرجی بەشداریكردنی بەستوەتەوە بە واژۆكردنی رەشنوسی رێككەوتنە سیاسییەكەی لەگەڵ پارتی دیموركاتی كوردستان.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×