زیاد جەبار: رەنگە كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ چەند كاتژمێرێك یاخود 48 كاتژمێر دوا بكەوێت
  2019-02-18       682       

ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی، زیاد جەبار رایدەگەیەنێت فراكسیۆنی یەكێتی چاوەروانی ئەنجامی كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانە لەگەڵ سەرۆكی كاتی پەرلەمان، ئەو وتی "سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتیش كە بیگەرد تاڵەبانیە بەشدارە لەكۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان، رەنگە كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ چەند كاتژمێرێك یاخود 48 كاتژمێر دوا بكەوێت".


ئاوێنە: هەرچەندە وابریار بو كاتژمێر 11 ی پێشنیوەرۆی ئەمرۆ "دوشەممە" كۆبونەوەی پەرلەمانی كوردستان ئەنجام بدرێت، بەڵام بەهۆی نەگەیشتنە رێككەوتنی سیاسی یەكێتی‌و پارتی كۆبونەوەكە دواكەوت، لەمبارەیەوە زیاد جەبار، ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەفراكسیۆنی یەكێتی بە ئاوێنەی راگەیاند ئەندامانی فراكسیۆنی یەكێتی لەنێو ژوری خۆیانن لەناو پەرلەمان‌و چاوەروانی ئەنجامی كۆتایی كۆبونەوەی سەرۆكی سەرجەم فراكسیۆنەكان دەكەن لەگەڵ سەرۆكی كاتی پەرلەمان.

ئەو وتی "چاوەروان دەكرێت لەدوای كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكانی كۆبونەوەی پەرلەمانیش دوا بكەوێت، دواتر ئێمە چاوەروانی دواین بریاری سەركردایەتی یەكێتی دەكەین بۆ بەشداریكردن لەكۆبونەوەی پەرلەمان یاخود بە پێچەوانەوە، جاری كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان تەواو نەبوە، قسەیەك هەیە كە كۆبونەوەی پەرلەمان بۆ چەند كاتژمێرێك دوا بكەوێت‌و دەنگۆیەكیش هەیە كە دەڵێت رەنگە بۆ 48 كاتژێر دوا بكەوێت، بێگەرد تاڵەبانیش ئێستا بەشدارە لە كۆبونەوەی سەرۆكی فراكسیۆنەكان".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×