ئایا کوسرەت رەسوڵ‌و حاکم قادر ناچار بەکۆنگرە دەکرێن؟
  2019-02-20       1955       
كۆبونه‌وه‌یه‌كی‌ رابردوی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ سه‌ركردایه‌تی‌ یه‌كێتی‌

وابرایارە کاتژمێر ١١ ی‌ پێشنیوه‌رۆی‌ ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، لەتەلاری ھونەری‌ شاری‌ سلێمانی‌  یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بەئامادەبونی کوسرەت رەسوڵ‌و حاکم قادر کۆبونەوەیەکی فراوان سازبکات لەسەر ئاستی کادرە باڵاکانی‌.

ئاوێنه‌: سەرچاوەیەکی نزیک لەمەکتەبی سیاسی بەئاوێنەی راگەیاند، ئەو کۆبونەوەیە سەرەتا وابریاربو، کۆی مەکتەبی سیاسی بەژداری تیابکات، بەڵام سەری نەگرت دواتر ھاتەسەرئاستی دەستەی کارگێریی‌، بەڵام بەھۆکاری راری جیاوازی ناودەستەی کارگێری‌و ئامادەنەبونی خودی مەلا بەختیار لەناو مەکتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەرکردایەتی ئەوەش ھەڵوەشێنرایەوە.

ھەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆئەوەکرد، ئەو کۆبونەوەیە وەک شەرعیەت شەرعیەتی نیە لەناو پەیرەوی ناوخۆی یەکێتی، چونکە کۆبونەوەکە وەک شکڵی پلنێۆم مامەڵەی لەگەڵ کراوە، لەکاتێکیشدا خودی جێگری سکرتێری گشتی و حاکم قادر دەیانەوێت، باسی کۆنگرەی تیانەکرێت و تەنھا دەیانەوێت ھەموو ئەو کەسانەی کەبەژدار دەبن، وەک پاڵ پشتی مەکتەبی سیاسی بخوێنرێتەوە.

ئاوێنە ئاگادارە کە کۆبونەوەکەی ئه‌مرۆ دەبێتە دوبەرە، ھەرچی خواستی کۆسرەت رەسوڵ‌و حاکم قادرە دەیانەوێت کادرەباڵاکان پاڵپشتی لەمەکتەبی سیاسی بکەن بۆ بریاردان لەچارەنوسی یەکێتی لەحکومەت‌و شێوازی رێککەوتن لەگەڵ پارتی، رایی دووەم پێانوایە کە مەکتەبی سیاسی شەرعیەتی نەماوە بەھۆی نەبەستنی کۆنگرە، وا پێشبینی دەکرێت لەناو ھۆڵی کۆبونەوەکەی ئه‌مرۆ دەنگی بەڵێ بۆ کۆنگرەو بریاردان لێی  بەرزتربێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×