"مانگی داهاتو پارەیەكی زۆری بەڵێندەران خەرج دەكرێت"
  2019-12-25       932       

بەرپرسێكی یەكێتی بەڵێندەران ئاشكرایكرد، بڕیارە لە ناوەڕاستی مانگی داھاتودا حكومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆر بۆ بەڵێندەران خەرج بكات. ئەو بەرپرسە گەشبینە لە ساڵی نوێدا ھەلی كار بۆ ھاوڵاتیان و بەڵێندەرانیش زیاتر بێت.

ئاوێنە: سەرۆ دزەیی، سەرۆكی لقی ھەولێری یەكێتیی بەڵێندەرانی كوردستان، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی وت "لە ناوەڕاستی مانگی داھاتودا حكومەتی ھەرێمی كوردستان پارەیەكی زۆری بەڵێندەران خەرج دەكات، پارەكەش بە دو شێوە دەبێت، ئەو پڕۆژانەی ٨٥%ی تەواوبون پارەیان بۆ خەرج دەكرێت لەگەڵ ژمارەیەك پڕۆژەی بەردەوام وەك رێگاوبان و دروستكردنی سایلۆ."

بەرپرسەكەی بەڵێندەران ئەوەشی خستەڕو"ئێمە لای خۆمانەوە داوای خەرجكردنی قەرزی پێشترمان كردبو و بڕیارە ئەوەش بەشێكی خەرج بكرێت و لە ئایندەیەكی نزیكدا فەرمانی خەرجكردنی پارەكە دەدرێت، بەڵام نازانین چەندە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×