پەرلەمانتارێک: سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق دیاری کرا
  2019-12-25       1972       


ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق رایدەگەیەنێت، سەرۆك وەزیرانی نوێی عیراق دیاریكراوە و ئەمڕۆ لە لایەن سەرۆك كۆمارەوە بۆ ئەو ئەركە راسپێردراوە.

د.غالب محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق راگەیاند ''ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەسعەد عێدانی، سەرۆك كۆماری عیراقی بینییەوە و د.بەرهەم ساڵح، رایسپرادووە بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عیراق''.

هاوکات وتیشی، ''تا ئێستا بەفەرمی پێمانەوتراوە، بەڵام دەوترێت عێدانی نوسراوی فەرمی سەرۆك كۆماری پێییە''.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×