هاوپەیمانی نیشتمانی: دەست بردن بۆ دو ئیدارەیی گەورەترین خیانەتە
  2019-02-21       1563       

وتەبێژی هاوپەیمانی نیشتمانی، عوسمان گوڵپی رایدەگەیەنێت دەست بردن بۆ دو ئیدارەیی خیانەتێكی گەورەی، داواش لەهێزە سیاسییەكان دەكات مامەڵەیەكی تەندروست بكەن لەم دۆخەی ئێستای هەرێمی كوردستان‌و ناكۆكی‌و جیاوازییەكانیان كەم بكەنەوە لەپێناو سەقامگیری‌و چارەسەركردنی قەیرانەكان.


ئاوێنە: عوسمان گوڵپی بە ئاوێنەی راگەیاند لەناكۆكی‌و پەرتەوازەیی لایەنە سیاسییەكانی كوردستان خەڵك زەرەرمەند دەبێت، بە پێویستیشی دەزانێت یەكێتی‌و پارتی رێز لەماندوبونی هاوڵاتیانی كوردستان بگرن كە ماوەی چەتند ساڵێكە بەدەست قەیرانی داراییەوە دەناڵێنن، بتوانن بە حكومەتێكی خزمەتگوزار‌و ئۆپۆزسیۆنێكی تەندروست قەرەبویان بكەنەوە.


راشیدەگەیەنێت دەبێت لەهەرێمی كوردستان بگەینە ئەو بریارەی كە لەگەڵ سندوقەكانی دەنگدان مامەڵە بكرێت، لەبارەی دو ئیدارەییەوە ئەو وتی "دەستبردن بۆ دو ئیدارەیی گەورەترین خیانەتە، لەبەرئەوە نابێت باسی دو ئیدارەیی بكرێت، هەر كەس دو ئیدارەیی پێباش بێت هەڵەیەكی گەورە دەكات". 

 

 


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×