ئەندامێكی جڤاتی نیشتمانی گۆران: رێككەوتن لەگەڵ پارتی دەكەین‌و پرس بە یەكێتی ناكەین
  2019-02-21       1751       

د. ئیسماعیل نامیق، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆرانرایدەگەیەنێت بزوتنەوەی گۆران لەسەرەتای دروستبونیەوە تا ئێستا هەوڵی ئەوەیداوە زۆن‌و زۆنكاری لەكوردستان نەمێنێت، باس لەوەش دەكات رێككەوتنەكەی نێوان یەكێتی‌و گۆران لەقۆناغی متبوندایە‌و بەبریاری جڤاتی نیشتمانی هەڵپەسێردراوە‌و یەكێتیش وا هەڵسوكەوتی كردوە كە ئەو رێككەوتنەیان هەڵپەساردوە، ئەو وتی " رێككەوتن لەگەڵ پارتی دەكەین‌و پرس بە یەكێتی ناكەین".

ئاوێنە: د. ئیسماعیل نامیق، ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزوتنەوەی گۆران  لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ ئاوێنە كە ئەمرۆ بڵاو دەبێتەوە  رایدەگەیەنێت برادەرانی یەكێتی لەم دۆخە نیگەرانن لەو رێككەوتنە سیاسییەی بزوتنەوەی گۆران لەگەڵ پارتی ئیمزای كردوە، باس لەوەش دەكات گۆران ئازادە لەگەڵ كێ‌ رێككەوتن دەكات ‌و برس بەهیچ هێزێكی سیاسی ناكات، ئەو وتی "وەك چۆن پێشتر رێككەوتنمان لەگەڵ یەكێتی كرد پرسمان بە پارتی نەكرد، ئێستاش رێككەوتن لەگەڵ پارتی دەكەین‌و پرس بە یەكێتی ناكەین".

راشیدەگەیەنێت دەبو یەكێتی‌و گۆران‌و نەوەی نوێ‌‌و یەكگرتوی ئیسلامی‌و كۆمەڵ‌و لایەنەكانی دیكە بەوە رازی نەبونایە سكرتێری پەرلەمانی كوردستان بدرێت بە پێكهاتەی توركمان‌و بە پۆستێكی تر قەرەبوی توركمانەكانیان بكردایەتەوە.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×