سلێمانی: گەنجێك بە فیشەك دەكوژرێت
  2019-02-21       927       

بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایدەگەیەنێت لەگەرەكی شۆرشی نوێ‌ لەشاری سلێمانی كەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەفیشك كوژراوە.


ئاوێنە: ئەمرۆ "پێنج شەممە" لەراگەیەنراوێكیدا كەلەسەر لاپەرەی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردوەتەوە بەرێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەڵێت "پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی شوباتی 2019، لەگەڕەكی شۆڕشی نوێ لەشاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەفیشەك كوژرا، دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە".

راگەیەنراوەكەی پۆلیس
سلێمانی گەنجێك بەفیشەك كوژر
ا
پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 21ی شوباتی 2019، لەگەڕەكی شۆڕشی نوێ لەشاری سلێمانی، گەنجێكی تەمەن 29 ساڵ بەفیشەك كوژرا.

دوای گەیشتنی هێزەكانی پۆلیس و تیمەكانی بەشی پۆلیسی بەڵگەی تاوان، كەشف و هێڵكاری بۆ شوێنی رووداوەكە كراو تەرمەكەی رەوانەی پزیشكی دادوەری سلێمانی كراوە.

بەپێی لێكۆڵینەوە سەرەتاییەكانی پۆلیس، گەنجەكە كە ناوی (م.ح.ح)ەو لەدایكبووی ساڵی 1990و لەماڵەكەی خۆیدا كوژراوەو پێنج فیشەك بەجەستەیەوە بووە.

لەئێستاشدا لەلایەن بنكەی پۆلیسی ئیبراهیم ئەحمەدەوە پەڕاوی لێكۆڵینەوە بۆ رووداوەكە كراوەتەوەو لێكۆڵینەوەكان بەردەوامە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی – راگەیاندن و پەیوەندییەكان

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×