ئەسعەد عیدانی: تا ئێستا من كاندیدی سەرۆك وەزیرانم
  2019-12-27       1504       

ئەسعەد عیدانی، كاندیدی هاوپەیمانی بونیادنان، ئەمڕۆ هەینی رایگەیاند، هێشتا من كاندیدم بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێی عێراق، ئەوەش دوای ئەوەی دوێنێ بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق رەتیكردەوە ناوبراو بۆ سەرۆكایەتی حكومەت رابسپێرێت.

ئاوێنە: ئەسعەد عیدانی لە لێدوانێكدا بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند"تا ئێستا كاندیدی گەورەترین كوتلەی پەرلەمانیم، من لەلایەن كوتلەی سائیرون و لەلایەن موقتەدا سەدرو چەند كوتلەیەكی دیكەشەوە قبوڵكراوم بۆ پێكهێنانی حكومەتی نوێ."

ئەوەشی خستۆتەڕو"سەرم سوڕما لە هەڵوێستەكەی سەرۆك بەرهەم ساڵح، ئەو هێشتا بەڕەسمی دەستی لەكارنەكێشاوەتەوەو هیچ كاندیدێكیشی بۆ پێكهێنانی حكومەت رانەسپاردوەو بەرەو سلێمانی گەڕاوەتەوە."

عیدانی جەختی كردۆتەوە كە "كوتلەی بونیادنان گەورەترین كوتلەی پەرلەمانەو مافی پێكهێنانی حكومەتی نوێی هەیەو لە كۆبونەوەی دوێنێمدا لەگەڵ بەرهەم ساڵحدا باسمان لە بەرنامەی حكومەتی نوێ نەكردوەو ئەو بابەتەشمان تاوتوێ نەكردوە."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×