نوێنەراتی حكومەتی هەرێم لەبەغدا: پڕۆژە یاسای بودجەی 2020 پێویستی بە رێككەوتنە
  2019-12-29       883       

بەختیار عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان لە نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم لە بەغدا، لەحاڵەتی ناردنی بۆ پەرلەمان بەمەبەستی پەسەندكردنی، پڕۆژە یاسای بودجەی 2020ی عێراق پێویستی بە رێككەوتنە لەنێوان بەغداو هەرێم.

ئاوێنە: بەختیار حاجی حەمەد، بە ماڵپەڕی رەسمی پارتی راگەیاند"ئەگەر پڕۆژەبودجەی 2020ی عێراق بوە یاسا و تێپەڕێندرا، كاریكی زۆر باش كراوە، ئەگەرنا بەپێی یاسای دارایی ڕێككەوتنی هەولێر و بەغدا، ساڵی داهاتوش وەك ساڵی 2019 بودجەی كوردستان بە شێوەی ئێستا بەردەوام دەبێت".بەڕێوەبەری گشتیی پەیوەندییەكان لە نوێنەرایەتیی حكومەتی هەرێم ڕایشیگەیاند: "لە عێراق ڕوداوەكان خێرا و پێشبینینەكراون، بەڵام ئەوەندەی بزانین ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق وەزارەتی داراییی ئاگادار كردوەتەوە كە پڕۆژەبودجەی 2020ی عێراق بنێرێتە پەرلەمان، ئەگەر ئەم پرۆژەیەش بكرێتە یاسا، بودجەی كوردستان لەوەی ئێستا زیاتر دەبێت و دۆخی ئابوریی هەرێم باشتر دەبێت".

وتیشی"هەركاتێك پڕۆژەبودجەی 2020 چوە پەرلەمان، شاندی كوردستان دەچێتە بەغدا بۆ ڕێككەوتنی سیاسی، تا پرۆژەكە لە پەرلەمان تێپەڕێت، لە عێراقیشدا پەرلەمان و حكومەت گیرۆدەی جادەیەو حزبە سیاسییەكانیش هەڵوێستی شەقامیان خراپ كردوە لەسەر بەركەوتەی كورد لە بودجە، بۆیە ئەم بودجەیە پێویستی بە ڕێككەوتنە".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×