هونه‌رمه‌ند ئاسۆ عومه‌ر سواره‌ كۆچی دوایی كرد
  2019-12-30       2814       

ئاسۆ عومەر سوارە، ئەکتەر و پێشکەشکار و شانۆکاری دیاری شاری سلێمانی و هەرێمی کوردستان کۆچی دوایی کرد.

ئاوێنه‌: ئاسۆ عومەر لە چەندین فیلم و درامای ناوداریی هەرێمی کوردستان بەشداریی کردووە و رۆڵێکی بەرچاوی لە پێشخستنی بەرهەمە هونەرییەکانی هەرێمی کوردستان هەبووە.

هونەرمەند ئاسۆ کە تەمەنی ٥٥ سال بو، هەر لە منداڵیەوە لە رێگای قوتابخانەکەی، چووەتە ناو کارە هونەرییەکان و پەرەی بەو بوارە داوە.  له‌ درامای گه‌رده‌لولدا له‌ڕۆڵی پێشمه‌رگه‌یه‌ك به‌ناوی وشیار زۆر سه‌ركه‌وتوانه‌ ده‌ركه‌وت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×