ئەمڕۆ مەكتەبی سیاسی یەكێتی كۆدەبێتەوە
  2019-02-23       1016       
كۆبونەوەیەكی مەكتەبی سیاسی یەكێتی. ئەرشیف.

بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 23ی شوباتی 2019، مەكتەبی سیاسی یەكێتی بۆ تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكارییە  سیاسییەكانی هەرێم كۆببێتەوە.

ئاوێنە: بڕیارە كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەسلێمانی بە سەرپەرشتی كۆسرەت رەسوڵ عەلی، جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی بەڕێوەبچێت.

میدیای رەسمی حزبەكە بڵاوی كردۆتەوە كە تەوەری سەرەكی كۆبونەوەكەی مەكتەبی سیاسی تاوتوێكردنی دوایین گۆڕانكارییە سیاسییەكانی هەرێمی كوردستان و پرسی پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەتی هەرێم و دەرهاویشتەكانی چەند رۆژی رابردو دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×