كه‌ركوك، 2017، خاوه‌ندارێتی به‌شێك له‌زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانی ناوچه‌ی هه‌فته‌غاری داقوق بۆته جێی ناكۆكی جوتیارانی كورد و عه‌ره‌ب. فۆتۆ: كه‌ركوك ناو
ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كی كه‌ركوك، له‌سێیه‌م كۆبونه‌وه‌یدا
نه‌گه‌یشته ئه‌نجامی كۆتایی و بڕیاره بۆ تاوتوێی دۆسیه‌كه، به‌ڵگه‌نامه‌كان ره‌وانه‌ی
حكومه‌تی عێراق بكرێن.
ئاوێنە: له‌چه‌ند رۆژی
رابردودا، ده‌سته‌ی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان له به‌غدا به سه‌رۆكایه‌تی
تۆرهان موفتی، سه‌رۆكی سكرتاریه‌تی ده‌سته‌ی هه‌ماهه‌نگی باڵای نێوان پارێزگاكان و
ئاماده‌بونی راكان سه‌عید، پارێزگاری كه‌ركوك و ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگا‌و
په‌رله‌مانتار له پێكهاته جیاوازه‌كان كۆبوه‌وه.
كاكه‌ره‌ش سدیق، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ماده‌ی 140 له‌ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك
و به‌شداربوی كۆبونه‌وه‌كه به (كه‌ركوك ناو)ی وت “بۆ جاری سێیه‌مه له‌باره‌ی ئه‌و
دۆسیه‌یه‌وه كۆبینه‌وه.. بڕیاردراوه به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ كێشه‌كان
بكرێت.”
وتیشی“داواكراوە بڕیارەكانی
دادگای كەركوك ڕابگیریت له‌باره‌ی دۆسیه‌ی زه‌وییه‌كانه‌وه.. بڕیاری ئه‌وه‌شدراوه
له‌هه‌فته‌یه‌كدا فەرمانگەی كشتوكاڵی كەركوك بەڵگەی زەوییە كشتوكاڵیەكانی سنوری (داقوق،
تازە، بەشیر، له‌یلان و دوبز) بنێرێت بۆ وەزارەتی كشتوكاڵی عێراق بەمەبەستی چارەسەركردنی
گرفتی ئەو زەوییانە.”
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه به‌پێی به‌لاغێكی نوسینگه‌ی راگه‌یاندنی پارێزگاری كه‌ركوك،
له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا جه‌خت له‌چاره‌سه‌ری یاسایی كێشه‌كان كراوەتەوە، به‌بێ ئه‌وه‌ی
ئاماژه به هیچ بڕیار‌و ده‌ره‌نجامێك بدات.
سه‌دان دۆنم زه‌وی كشتوكاڵی له‌سنوری كه‌ركوك، به‌وته‌ی لێپرسراوانی كورد، له‌سه‌رده‌می
ده‌سه‌ڵاتدارێتی به‌عس له‌وان وه‌رگیراوه‌ته‌وه‌و دراوه‌ته به‌و هاوڵاتییه عه‌ره‌بانه‌ی
له‌ناوچه‌كانی دیكه‌وه ره‌وانه‌ی شاره‌كه كراون، ئه‌وه‌ش له‌شێوه‌ی گرێبه‌ستێكدا.
كاكه‌ره‌ش سدیق باسی له‌وه‌كرد له‌كۆبونه‌وه‌كانی ئه‌و ده‌سته‌یه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری
كێشه‌كان هه‌یه بڕیاردراوه ئه‌و ناوچانه‌ی یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی تێدایه له‌كێشه‌ی زه‌وی
ده‌ربهێنرێن، چونكه زه‌وییه‌كان موڵكی دانیشتوانه‌كه‌یه‌تی و گرفتی نییه، وه‌كو شوان،
قه‌ره‌هه‌نجیر، پردێ و حه‌ویجه.
هه‌روه‌ها رونیكرده‌وه بۆ ناوچه‌كانی تر كه دانیشتوانه‌كه‌ی فره‌پێكهاته‌یه،
بڕیاردراوه به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌و گرێبه‌ستانه‌ی به‌بڕیارێكی پێشتر‌و له‌سه‌رده‌می
رژێمی به‌عس ئه‌نجامدراون.
بڕیاره‌كانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ركردایه‌تی شۆرش له سه‌رده‌می حوكمڕانی به‌عس،
پێویسته له‌رێی په‌رله‌مانی عێراقه‌وه، هه‌موار بكرێنه‌وه به یاسای تر یان به‌یه‌كجاری
هه‌ڵبوه‌شێندرێنه‌وه.
ساڵی رابردو، ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق داوای كاراكردنه‌وه‌ی مادده‌ی
140ی ده‌ستوری كرد، ئه‌وه‌ش له‌نوسراوێكیدا بۆ دادگای تێهه‌ڵچونه‌وه‌ی كه‌ركوك، كه
كێشه‌ی زۆرینه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان پێویسته له‌ڕێی ئه‌و مادده‌یه یه‌كلایی
بكرێته‌وه.
به‌پێی به‌شێك له قۆناغی یه‌كه‌می ماده‌ی 140ی ده‌ستوری عێراق، قه‌ره‌بوی عه‌ره‌بی
هاورده‌و خێزانه راگواستراوه‌كانی كه‌ركوك و ناوچه‌كانی تری جێناكۆك كراوه‌ته‌وه،
بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ئه‌و سنورانه، به‌ڵام دۆسیه‌ی زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كان بۆ
خاوه‌نی راسته‌قینه‌یان یه‌كلایی نه‌كرایه‌وه.