ژاپۆن باڵیۆزخانەكه‌ى لە بەغدا داده‌خات
  2020-01-08       768       
وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن داخستنى باڵیۆزخانەی وولاته‌كه‌ى لە بەغدا رایگەیاندو هەروەها داوایشی لە هاووڵاتیانی ژاپۆنی كرد خاكی عێراق بەجێ بێڵن.

ئاوێنه‌: ئەم بڕیارەى ژاپۆن دوای هێرشە مووشەكیەكەی بەرەبەیانیی ئەمڕۆی ئێران دێت بۆ سەر چەند بنكەیەكی سەربازی لە عێراق و هەرێمی كوردستان، كە سەربازانی ئەمریكیان تێدا بووه‌.

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن رایگەیاندووە، كە بە هۆی گرژییەكانی ئەم دواییەی ناوچەكە و ئەگەری ڕووداوی لەناكاو لە داهاتوویەكی نزیكدا، داوا له‌ هاووڵاتیانمان دەكەین بە زووترین كات خاكی عێراق بەجێ بێڵن.

وەزارەتی دەرەوەی ژاپۆن ئەوەشی راگەیاندووە ، كە لە ڕێگەی كۆنسوڵگەی گشتیی ژاپۆن لە هەولێرەوە یارمەتی هاووڵاتیانی دەدات خاكی عێراق بەجێ بێڵن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×