پرۆژە بڕیاری بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان لە پەرلەمانی كوردستان پەسەند کرا
  2020-01-12       523       

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠، پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی ژمارە ١٣ی ئاسایی خۆی ئەنجام دا.

ئاوێنه‌: لە دانیشتنەکەدا کە لە ٣ برگە پیکهاتبوو وەک لە بەرنامەی کاری پەرلەمان ئاماژەی پێکرابوو، برگەی دووەم تایبەت بوو بە خوێندنەوەی سێیەم و دەنگدانی کۆتایی لەسەر پرۆژەبڕیاری بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان.

دوای ئەوەی رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان داوای لە ئەندامانی لێژنەی تایبەتمەند کرد کە خوێندنەوەی سێیەم ئەنجام بدرێت، پرۆژە بڕیارەکەی خستە دەنگدانەوە و بە دەنگی ٧٣ پەرلەمانتار پەسەند کرا.

سەرۆکی پەرلەمان دوای پیرۆزبایی کردنی لە پێکهاتەی تورکمان بەبۆنەی پەسەندکردنی پرۆژەبڕیاری “بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان”، بە مەبەستی وەگرتنی پشووێک کۆبوونەوەکەی بۆ کاتژمێرێک دواخست.

بۆنە فەرمییەکانی نەتەوەی تورکمان بریتین لە ١٧ـی تشرینی دووەم کە ساڵیادی کردنەوەی قوتابخانە تورکمانییەکانە لە هەولێر و کفری، بە رۆژی زمان و کەلتووری تورکمانی دابنرێت، هەروەها ٢٤ـی شوباتی هەر ساڵێک بە رۆژی رۆژنامەگەری تورکمانی دابنرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×