2020-01-13   478     
وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پرۆژەیەک بۆ رێکخستنەوەی کۆمپانیاکانی سێکیوریتی، ئامادە دەکات.
ئاوێنه: رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەرلەمانی کوردستان بە رۆژنامەنووسانی رایگەیاند، ''66 کۆمپانیای سێکیوریتی لە ھەرێمی کوردستان مۆڵەتی کارکردنیان هەیە''.
رێبەر ئەحمەد هەروەها رایگەیاندوە، بە فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، مۆڵەتدان بۆ دامەزراندنی کۆمپانیای سێکیوریتی، راگیراوە.
وەزیری ناوخۆ ئاماژەی بەوەش کرد، کە وەزارەتەکەی پرۆژەیەکی لەبەردەستە بۆ رێکخستنەوە و بە یاساییکردنی کاری کۆمپانیاکانی سێکیوریتی و دوای تەواوکردنی پرۆژەکە، دەینێرێتە پەرلەمانی کوردستان.