عێراق هەوڵی کڕینی سیستمی موشه‌كی ئێس 400 دەدات
  2020-01-13       659       

قه‌یرانی سیاسی و خۆپیشاندان و ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران، هه‌وڵه‌كانی عێراقی بۆ كڕینی سیستمی به‌رگریی S-400 له‌ رووسیا دواخستووه‌، به‌ڵام به‌غدا هه‌ر چاوی له‌سه‌ر كڕینی ئه‌و سیستمه‌یه‌.

ئاوێنه‌: کەریم علێوی، ئەندامی کوتلەی هاوپەیمانیی فەتح و ئەندامی لێژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمانی عێراق بە رۆژنامەی (وۆڵ ستریت جۆڕنال)ی ئەمریکی راگەیاندوە، ''ئەمریکییەکان بێهیوایان کردین لە بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی عێراق''.

کەریم علێوی هەروەها رایگەیاندووە، وڵاتەکەی بەنیازە سیستەمی دژەمووشەکیی S400ـی رووسی بکڕێ بۆ بەهێزکردنی سیستەمی بەرگریی خۆی و بۆ ئەو مەبەستەش، سێ مانگ لەمەوبەر شاندێکی عێراق سەردانی رووسیای کردووە.

ئەو پەرلەمانتارە راشیگه‌یاندوه‌، ''بەهۆی پێشهاتە نوێیەکان و بڕیاری دەرکردنی هێزە بیانییەکان، پەرلەمان رێگای بە سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق داوە، کە سیستەمە رووسیەکە بکڕێت''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، قەیرانی سیاسیی ئەم دواییە و دەستلەكاركێشانەوەی عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق گفتوگۆكانی ڕاگرت، ئێستاش دوای ئاڵۆزییەكانی ناوچه‌كه‌ و داواكاری بۆ چوونە دەرەوەی سوپای ئەمریكا، پەرلەمانی عێراق رێگەی بە حكومەتی نوێ دەدات ئەو سیستمە بەرگریە لە رووسیا یان لە هەر وڵاتێكی دیكە بكڕێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×