راگەیەنراوی یەكەم كۆبونەوەی سەركردایەتی گشتی یەكێتی
  2020-01-14       901       
كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتی
ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی بریاریدا تەواوی ئۆرگانەكانی یەكێتی بەردەوام ده‌بن لەكاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان تا ئەوكاتەی پەیكەری تازەی یەكێتی لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتییەوە رێكدەخرێتەوە.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ راگه‌یه‌ندراوی‌ كۆتایی كۆبونه‌وه‌كه‌، له‌یه‌كه‌مین كۆبونه‌وه‌ی‌ ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستاندا ئه‌م بریارانه‌ دراون:

1_ دانانی لیژنەیەك بۆ پێداچوونەوەی پەیڕەوی ناوخۆ ,بەپێی بڕیارو راسپاردەكانی  ئەندامانی كۆنگرەی چوارەمی یەكێتی .

2_ بڕیاردرا تەواوی دامەزراوە و ئۆرگانەكانی یەكێتی نیشتمانی كوردستان بەردەوام بن لەكاری ئاسایی رۆژانەی خۆیان تا ئەوكاتەی پەیكەری تازەی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەلایەن ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەوە رێك دەخرێتەوە .

3_ بڕیاردرا یەكەم كۆبوونەوەی ئەنجومەنی سەركردایەتی بەكراوەیی بهێلدرێتەوە تا پەسند كردنی پەیڕەوی ناوخۆ .

ئەمڕۆ رۆژی سێشەممە رێكەوتی 14/1/2020، ئەنجومەنی سەركردایەتی گشتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەشاری سلێمانی یەكەم كۆبوونەوەی خۆی دوای كۆنگرەی چوارەم ئەنجامدا، كۆبونەوەكە بەسەرۆكایەتی  مستەفا چاوڕەش وەك بەتەمەنترین ئەندامی سەركردایەتی بەڕێوەچو.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×