قەیس خەزعەلی: لە عێراق گەلێك هەیە ژێردەستەیی و داگیركاری دوژمنان رەتدەكاتەوە
  2020-01-14       1018       

ئەمینداری گشتی دەستەی چەكداری عەسائیبی ئەهلی حەق ''داوا لە گەلی عێراق دەكات، بە مەبەستی كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان لە وڵات، هاوهەڵوێست و یەكدەنگ بن''.

ئاوێنه‌: نوسینگەی قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی دەستەی چەكداری عەسائیبی ئەهلی حەق لە راگەیەندراوێكدا پەیامێكی ئاڕاستەی لایەنگرانی و گەلی عێراق بە گشتی كرد سەبارەت بە كردنەدەرەوەی هێزە بیانییەكان لە وڵات.

لە پەیامەكەدا كە ئاڕاستەی رۆڵەكانی گەلی عێراق كراوە هاتوە ''لەئێستادا پێویستە لەسەرتان هەڵوێستی نیشتیمانی خۆتان دەرببڕن لە ناردنی پەیامێك بۆ هەمو جیهان و پێیان بڵێن كە لە عێراق گەلێك هەیە ژێردەستەیی و داگیركاری دوژمنان رەتدەكاتەوە''.

لە كۆتایی ئەو پەیامەدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر بلاوكراوەتەوە، هاشتاگی (دەستەی بەرگری عێراق) بەكارهێنراوە.

پێش پەیامەكەی خەزعەلی، موقتەدا سەدر-ی سەرۆكی رەوتی سەدر لە عێراق پەیامێكی هاوشێوەی بڵاوكردەوە و داوای لە گەلی عێراق كرد بە مەبەستی رەتكردنەوە هەبونی هێزەكانی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا لە عێراق خۆپیشاندانێكی ملیۆنی ئەنجامبدەن.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×