2020-01-15   662     
به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا ڕایگه‌یاندووه، هێرشه‌كه‌ی سه‌ر سه‌ربازگه‌ی تاجی له باكوری به‌غداد مهترسیدارنهبووه.
ئاوێنه: ئه‌و به‌رپرسه‌ی په‌نتاگۆن، به ده‌نگی ئه‌مریكای ڕاگه‌یاندووه، تەنیا یەک موشەک لە دوری 2 کیلۆمەتر لە بنکەکە کەوتووە.
به‌گوێره‌ی هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی نافه‌رمی له هێرشه‌كه‌دا 8 كاتیۆشا ئاراسته‌ی سه‌ربازگه‌كه كراوه و به‌شێكیش له كاتیۆشاكان له ناوه‌وه‌ی سه‌ربازگه‌كه ته‌قیونه‌ته‌وه.
پـێشتر شانه‌ی ڕاگەیاندنی ئه‌منی لەسەر ڕایگه‌یاندبو، بنکەی مەشق و ڕاهێنانی تاجی لە باکوری بەغدای پایتەخت بە موشەکی کاتیۆشا کراوەتە ئامانج و هیچ زیانێکی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
بنکەی تاجی ده‌كه‌وێته باكوری به‌غدادی پایته‌خت و هێزی ئەمەریکایی لێـیە بۆ مەشق و ڕاهێنان بە هێزە عێراقیـیەکان.