لە گەرمیان گەنجێک خۆی هەڵواسی و گیانی لەدەستدا
  2020-01-16       792       


لەناحیەی ڕزگار سەربەقەزای کەلار گەنجێک گیانی لەدەستدا بەوتەی کەس و کاری لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوە پۆلیس دەستی بەڵێکۆڵینەوە کردوە

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد، مەقدەم علی جمال قدوری وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان ڕایگەیاند: "بەرە بەیانی ئەمڕۆ (پێنج شەمە) لەناحییەی ڕزگاری سەربەقەزای کەلارەوە تەرمی گەنجێک بەناوی ( محسن عەسکەر محمد ) لەدایکبووی 1999 هێنرایە بەشی فریاکەوتنی شەهیدهەژار لەکەلار کەبەهۆکاری هەڵواسین گیانی لەدەستدابوو".

وتیشی: "بەوتەی کەسوکاری ناوبراو هیچ کێشەو گرفتێکی نەبوە بەیانی ئەمڕۆ لەماڵی خۆیاندا خۆی هەڵواسیوەو گیانی لەدەستداوە"

هێمای بۆئەوەشکرد:" لەئێستادا تەرمەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادوری کراوەو پۆلیس لەسەر چۆنێتی و هۆکاری خنکانی ناوبراو دەستی بەلێکۆڵینەوە کردوە"

سەبارەت بەحاڵەتی خۆکوشتن وتی:" لەساڵی نوێی 2020 ئەم حاڵەتە بەیەکەمین حاڵەتی خۆکوشتن دێت لەسنوری گەرمیان"
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×