ئومێد سەباح: پرۆژە یاسای چاكسازی 14 سێكتەر و بواری جیاجیا دەگرێتەوە
  2020-01-16       662       

سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران ڕایدەگەیەنێت "پرۆژە یاسای چاكسازی 14 سێكتەر و بواری جیاجیا دەگرێتەوە، بۆیە تاوەكو نەكەوینە نێو جێبەجێكردنی ئەو یاسایە ناتوانین ژمارەكان بە وردی دەستنیشان بكەین كە چەند داهات بۆ خەزێنەی حكومەت دەگەڕێتەوە".

ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران لە کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند،"دوایین داڕشتنەوە كە كراوە لە پەرلەمان لەبارەی مووچەی خانەنیشتنی پلە باڵاكان 15%ی كۆی گشتی مووچەو دەرماڵەكان دەبێت، 1.5 بۆ هەر ساڵێكی خزمەت هەژمار دەكرێت، لە هەموو بارەكاندا نابێت لە 50%ی كۆی گشتی مووچەو دەرماڵەكان بێت، پێموایە ئەوە پێوەرێكە كە دەتوانین دادپەروەرییەك بهێنینە دی لەنێوان پلە باڵاكان و پلە ئاساییەكان لە وەزیفەی گشتی".

ئاماژەی بەوەشدا "حکوومەت لە ماوەی 60 رۆژ پرۆژەیاسای چاکسازیی لە دوای پەسەندکردنی لە پەرلەمان جێبەجێدەکات".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×