2020-01-17   1183     
عەلی باپی
عەلی باپیر، ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان له‌باره‌ی په‌سه‌ندكردنی یاسای چاكسازییه‌وه ده‌ڵێت، "جێی داخ‌و خه‌فه‌ته ئه‌و هه‌مو بانگه‌شه‌و ده‌نگه‌ده‌نگی چاكسازییه‌ی كه ده‌كرا له‌شتێكی وادا كورت هه‌ڵبێ".
ئاوێنه: له‌نامه‌یه‌كدا بۆ فراكسیۆنی كۆمه‌ڵ له‌په‌رله‌مانی كوردستان، عەلی باپیر ده‌ڵێت، "به‌پێویستی ده‌زانم سوپاس‌و ده‌ستخۆشییتان ئاڕاسته بكه‌م له‌سه‌ر كۆی كار‌و چالاكییه‌كان‌و هه‌ڵوێسته‌كانتان، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌تان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای به‌ناو چاكسازییه‌وه "كه جێی داخ‌و خه‌فه‌ته ئه‌و هه‌مو بانگه‌شه‌و ده‌نگه‌ده‌نگی چاكسازیی كه ده‌كرا له‌شتێكی وادا كورت هه‌ڵبێ!".
دوێنێ پێنجشه‌ممه، په‌رله‌مانی كوردستان به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان له‌فراكسیۆنه‌كانی یه‌كێتی، پارتی، گۆڕان‌و كۆتاكان، پرۆژه یاسای چاكسازیی له‌موچه‌ی خانه‌نیشان په‌سه‌ندكرد، له‌به‌رامبه‌ردا فراكسیۆنه‌كانی كۆمه‌ڵ، نه‌وه‌ی نوێ‌و یه‌كگرتو ده‌نگیان به‌یاساكه نه‌داو ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه‌یان لێگرت كه موچه‌ی خانه‌نشینی پله‌باڵاكان وه‌ك پێویست كه‌منه‌كراوه‌ته‌وه.
ده‌قی نامه‌كه‌ی عه‌لی باپیر:
بسم الله الرحمن الرحیم
به‌ڕێز فراكسیۆنی كۆمه‌ڵی ئیسلامیی له په‌رله‌مانی كوردستان
السلام علیكم ورحمة الله
به‌پێویستی ده‌زانم سوپاس‌و ده‌ستخۆشییتان ئاڕاسته بكه‌م له‌سه‌ر كۆی كار‌و چالاكییه‌كان‌و هه‌ڵوێسته‌كانتان، به‌تایبه‌ت هه‌ڵوێستی ئه‌م دواییه‌تان له‌باره‌ی پڕۆژه یاسای به‌ناو چاكسازییه‌وه "كه جێی داخ‌و خه‌فه‌ته ئه‌و هه‌موو بانگه‌شه‌و ده‌نگه‌ده‌نگی چاكسازیی كه ده‌كرا له‌شتێكی وادا كورت هه‌ڵبێ!".
كۆمه‌ڵی ئیسلامیی شانازیی ده‌كات به ئێوه‌و برایانی دیكه‌شتان له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق كه هه‌رده‌م له‌سه‌نگه‌ری به‌رگریی لێكردنی مافه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ژارو نه‌دارو چه‌سپاندنی دادگه‌ریی‌و، پێشگیریی لێ كردن‌و ڕیشه‌كێشكردنی سته‌م‌و چینایه‌تیی‌و قڕیی‌و پڕیی دان‌و، هیوادارم هیچ شتێك واتان لێنه‌كات له‌و ڕاسته‌ڕێیه لابده‌ن، چونكه خوای میهره‌بان‌و كارزان تێكڕای پێغه‌مبه‌رانی "علیهم الصلاة والسلام" بۆ چه‌سپاندنی دادگه‌ریی به‌مانای فراوانیی‌و، نه‌هێشتنی سته‌م‌و زۆر به‌هه‌موو جۆره‌كانیه‌وه، ناردوون وه‌ك فه‌رموویه‌تی: (لَقَدْ أَرْسَلْنَا رُسُلَنَا بِالْبَيِّنَاتِ وَأَنزَلْنَا مَعَهُمُ الْكِتَابَ وَالْمِيزَانَ لِيَقُومَ النَّاسُ بِالْقِسْطِ...) الحديد -25-.
كۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش بڕیاری داوه: ڕاسته شه‌قامی پێغه‌مبه‌ران بگرێ‌و، له‌ژێر هیچ گوشارێكداو، به‌هۆی هیچ ترس‌و ته‌ماعێكه‌وه، ده‌ستبه‌رداری نه‌بێ.
دووباره سوپاس و پێ‌زانین
براتان: عه‌لی باپـیـر