وه‌زیری پێشمه‌رگه‌ داوای خه‌رجكردنی دو جۆر ده‌رماڵه‌ ده‌كات
  2020-01-18       554       

وەزیری پێشمەرگە داوا لە سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هه‌رێم دەكات دەرماڵەی بڕوانامە و پایە بۆ پێشمەرگە خەرج بكرێت.

ئاوێنە: لە نوسراوێكدا كە بۆ سەرۆكایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی ناردوە، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری‌ پێشمەرگە، داوای‌ خەرجکردنی‌ دەرماڵەی‌ بڕوانامە و پایە بۆ گشت ئەفسەر و پلەدار و پێشمەرگەکانی‌ وەزارەتەکە دەکات.

هەر لە نوسراوەکەدا رێژەی دەرماڵە داواکراوەکان بەپێی موچەكانیان بۆ هەڵگرانی‌ بڕوانامەی‌ دکتۆرا و ماستەر و بەکالیۆرۆس و دیبلۆم و ئامادەیی و ناوەندی‌ بەرەوخوار، هەروەها بۆ بەڕێوەبەری‌ بەڕێوەبەرایەتییەکان و بەرپرسی بەش و هۆبەکانی‌ وەزارەتەکە دیاریکراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×