وەزارەتی ناوخۆ: ١٠ ئەندامی داعش لە موسڵ دەسگیرکران
  2020-01-18       524       
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، ''رۆژی شەممە ١٠ ئەندامی گروپی چەکداری داعش لە شاری موسڵ دەستگیرکراون کە لە بەشەکانی ژمێریاری، ئاینیی و چەکداری ئەو رێکخراوەدا کاریان کردوە''.

ئاوێنه‌: وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رونیکردوەتەوە، هێزەکانی پۆلیسی سەر بە فەرماندەیی پۆلیسی نەینەوا دوای وەرگرتنی زانیاری و بە هاوکاری هاوڵاتیان توانیویانە ١٠ ئەندامی گروپی چەکداری داعش لە موسڵ دەستگربکەن.

ئەوەش هاتوە، ''سێ لەو ئەندامانەی داعش لە بەشی ژمێریاری، یەکێکیان لە ئەمنییەت، یەکێکی دیکەیان لە لە بەشی ئاینیی (شەرعی)، پێنج ئەندامی دیکەشیان وەکو چەکدار لە ریزەکانی داعشدا بون دەستگیرکراون''.

بە گوێرەی راگەیەنراوەکە ئەو چەکدارانە لە گەڕەکەکانی ( المعارض، النهضة، الزهراء ومنطقة تسعين ) لە بەشی راستی شاری موسڵ دەستگیرکراون.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×