2020-01-19   350     
ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠، نەجاح شممەری، وەزیری بەرگری عێراق بە سەردانێکی فەرمی بە یاوەری شاندەکەی گەیشتە وڵاتی کوێت.
ئاوێنه: ئاژانسی هەواڵیی فەرمی کوێتی (کونا) ئاشکرای کرد، وەزیری بەرگری وڵاتی دراوسێ (عێراق) بە یاوەری شاندێک سەردانی کوێتی کردووە و گەشتەکەی چەند رۆژێک دەخایەنێت.
فەریقی روکن محەمەد خالید خزر، سەرۆکی گشتی ئەرکانەکانی سووپای کوێت پێشوازی لە شاندەکەی وەزیری بەرگری عێراق کرد و کۆبوونەوەی دووقۆڵیان ئەنجام دا.