بەپێی قسەی سه‌رۆكی
لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان لەئێستادا حكومه‌تی هەرێمی
كوردستان سه‌رقاڵی ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینیی یه‌كگرتوه و نیوه‌ی ته‌واو
كردوه‌و دوای پشوی په‌رله‌مان بۆ پەسەندكردن ره‌وانه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كرێت.
ئاوێنە: ریڤینگ
هروری، سه‌رۆكی لیژنه‌ی پێشمه‌رگه‌و ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان بە ماڵپه‌ڕی رەسمی
پارتی وت"له هه‌رێمی كوردستان 11 به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی خانه‌نشینی هه‌یه و هه‌موان
ده‌كرێنه یه‌ك به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی خانه‌نشینی و سه‌ربه وه‌زاره‌تی دارایی ده‌بێت،
بۆ ئه‌وه‌ی هیچ كه‌سێك به‌نایاسایی خانه‌نشین
نه‌بێت و هه‌ركه‌سه‌و به هه‌قی خۆی خانه‌نشین بێت."
ریڤینگ هروری وتیشی"ده‌ست
كراوه به ئاماده‌كردنی پڕۆژه‌یاسای خانه‌نشینی و نیوه‌ی ئاماده‌كراوه‌و دوای پشوی
په‌رله‌مان حكومه‌ت بۆ په‌رله‌مانی ڕه‌وانه ده‌كات و ده‌بێته پڕۆژه‌یه‌كی خانه‌نشینیی
یه‌كگرتو، هاوشێوه‌ی عێراق و له‌وێ موچه‌ی خانه‌نشینان دیاری ده‌كرێت و هه‌ركه‌سه‌و
بەههقی خۆی موچه وه‌رده‌گرێت، ئه‌مه‌ش هه‌نگاوێكی گرنگه، چونكه موچه‌ی خه‌یاڵیی
خانه‌نشینی هه‌یه."