رۆژی هەینی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئەنجام دەدەرێت
  2020-01-20       564       
سەركردەیەكی رەوتی سەدر وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی ئاشكرا دەكات كە لەلایەن موقتەدا سەدر-ەوە بانگەشەی بۆ كرابوو، راشیدەگەیەنێت: دوو رۆژی بەر لەو وادەیە، شوێنی خۆپیشاندانەكەش دیاری دەكەین.

ئاوێنە: ئەمڕۆ ١٠-١-٢٠٢٠ حاكم زاملی، سەركردە لە رەوتی سەدر، لە لێدوانێكدا رایگەیاند، وادەی ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنیمان دیاریكردووە، كە رۆژی هەینی ٢٤-١-٢٠٢٩ ئەنجام دەدرێت.

وتیشی: بەڵام لە ئێستادا شوێنی خۆپیشاندانەكە ئاشكرا ناكەین، بەڵكو یەك دوو رۆژ بەر لە وادەی خۆپیشاندانەكە، شوێنەكەی لەلایەن رابەری رەوتی سەدرەوە رادەگەیەنرێت.

زاملی نەشاردەوە كە چەند شوێنێك بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانی ملیۆنی دیاریكراوە، یەكێك لەو شوێنانەش گۆڕەپانی تەحریرە لە بەغدا، كە ئێستا بووەتە سەنتەری خۆپیشاندانی ناڕازی لەلایەن هاوڵاتییانەوە.

لەوبارەیەوە وتی: لەكاتێكدا ئەگەر گۆڕەپانی تەحریر بۆ ئەنجامدانی خۆپیشاندانە ملیۆنییەكە دیاریكرا، هیچ مەترسییەك لەبارەی ئەگەری بەریەككەوتن لەگەڵ خۆپیشاندەرانی ناڕازی دروست نابێت، چونكە ئەوانیش بەشێكن لەئێمە و داواكارییەكانیان لەگەڵ پرۆژە چاكسازییەكەی سەدر یەكدەگرێتەوە.

رۆژی 14ی ئەم مانگە، موقتەدا سەدر رابەری رەوتی سەدر، داوایكرد خۆپیشاندانی ملیۆنی بۆ رەتكردنەوەی بوونی هێزەكانی ئەمریكا لەسەر عیراق ئەنجام بدرێت.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×